حکومەت خەریکی دروست کردنی ئەنجومەنی راژەیە تایبەت بەدامەزراندن

حکومەت خەریکی دروست کردنی ئەنجومەنی راژەیە تایبەت بەدامەزراندن

ئەنجومەنی نوێنەرانی دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆو پەیمانگاکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانیان کردو یاداشتێکیان ئاراستەی پەرلەمان کرد کە خۆی لە چەند داواکارییەکدا دەبینێتەوە، دواتر لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشوازیان لێکراوو بەڵێنی بەدواداچونیان دا بۆ داواکارییەکانیان.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لەم خولەی پەرلەماندا داوام لەئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی راژە، لەئیستادا خەریکی دامەزراندنی ئەنجومەنەکەن کە تایبەتە بەدامەزراندن.
کار لەسەر ئەوە دەکەین کەرتی تایبەت بەجۆرێک ڕێکخرێت خەڵک پێویستی بەدامەزراندنی حکومی نەبێت و مافەکانی لەکەرتی تایبەت دەستەبەربێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *