سۆران عومه‌ر: حکومەتی‌ هه‌رێم پێنەدانی موچەی ئەم سێ مانگە دەخاتە ئەستۆی عێراق

تا ئێستا نازانرێت حكومه‌تی هه‌رێم چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ  مووچه‌ی سێ  مانگی  كۆتایی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

وه‌زیری دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ناكرێت به‌لاَم  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردووه‌ چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی  دواكه‌وتنی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2019ده‌كه‌ن.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2019 ـی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌ خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌.

سۆران عومه‌ر روونیكردوه‌ته‌وه‌، بۆ بەدواداچونی موچەی ئەم سێ مانگەی ساڵی ٢٠١٩ کە نەدراوە، بەڕێز وەزیری دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی عێراقی پارەی موچەی مانگەکانی ١،٢،٣ ی ساڵی ٢٠١٨ ی ھەرێمی نەناردوە، ئەم دواکەوتنە ھاتۆتە ساڵی ٢٠١٩ و عێراق پابەند نەبووە بەناردنی پارەی سێ مانگەکەی ٢٠١٨ .

سۆران عومه‌ر كه‌ ژماره‌یه‌ك نوسراوی‌ وه‌ك هاوپێج بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، ئەم پارە لای ھەرێمە، ھەرێم نەوتی فرۆشتوە، داھاتی ناوخۆی زیادی کردوە، دەوامی بەفەرمانبەران زیاد کردوە داوای پێشینەکان دەکاتەوە پێویستە ئەو مافەی موچەخۆران بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *